Ecenur Çolak,Ercan Canbolat,Zuhal Demirci,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
29 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند "به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرش و سته‌مه ده‌كه‌ین كه كرایه سه‌ر رۆهینگیاییهكان له میانمار. ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر موسوڵمانان و هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی به‌بیانوی هێرشه‌كه‌ی 25ی ئاب، به‌ڕاستی مایه‌ی قبووڵكردن نییه".
چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی دوورگه‌كانی ماڵدیڤ، محه‌مه‌د ئاسم دوای كۆبوونه‌وه‌یان له میوانخانه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ساز كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند "به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرش و سته‌مه ده‌كه‌ین كه كرایه سه‌ر رۆهینگیاییهكان له میانمار. ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر موسوڵمانان و هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی به‌بیانوی هێرشه‌كه‌ی 25ی ئاب، به‌ڕاستی مایه‌ی قبووڵكردن نییه. هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژه‌وه ئێمه به راگه‌یه‌نراوێك هۆشداریماندا. بۆچی؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشتریش هه‌ندێ هێرش و رووداوه‌كانی دیكه‌یان به‌كارهێناوه و بێ به‌زه‌ییانه توندوتیژیان به‌رامبه‌ر موسوڵمانانی رۆهینگیا ئه‌نجامداوه".
چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستڕێژی گولـلەیان له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كردووه و، به‌وهۆیه‌شه‌وه كه‌سانێكی زۆر كوژراون.
چاوش‌ئۆغڵو داوای لێخۆشبوونی له خوا بۆ كوژراوانی ئه‌و هێرشه كرد و، گوتی: "ئێمه له سه‌ره‌تاوه چاودێری قۆناغه‌كه ده‌كه‌ین. ته‌نیا ته‌ماشا ناكه‌ین. له‌گه‌ڵ هه‌موو جیهان له گفتوگۆداین. سه‌ركۆمارمان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكوه‌زیرانمان، بینالی یڵدرم خۆیان چاودێری قۆناغه‌كه ده‌كه‌ن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه توركیا دیدار و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و، وه‌زیران و نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی ئه‌نجامداوه و، گوتی: "په‌یوه‌ندیمان كردووه به كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و، وه‌بیرمان هێناونه‌ته‌وه كه پێویسته چالاكانه‌تر كار بكه‌ن و، ئاماده‌یی هه‌موو جۆره پشتیوانییه‌كی مه‌عنه‌ویشمان ده‌ربڕیوه".
چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌وه جه‌ختیكرده‌وه كه رۆڵی گرنگ ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی وڵاتانی ناوچه‌كه و رایگه‌یاند، تا ئه‌مڕۆ ئیندۆنێزیا و مالیزیا هه‌موو پشتگیرییه‌كیان له موسوڵمانانی ئاراكان كردووه و توركیاش په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو وڵاته‌دا به‌ستووه.
ناوبراو رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ تایله‌ندیش په‌یوه‌ندییان به‌ستووه كه میوانداریی په‌نابه‌رانی ئاراكان ده‌كه‌ن و گوتی: "له بنه‌ڕه‌تدا ئێمه‌ش ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان هاتبێت تا ئه‌مڕۆ هاوكاریی ئه‌و وڵاتانه‌مان كردووه. په‌یوه‌ندیمان به به‌نگلادیشه‌وه كردووه و به‌تایبه‌تی داوامان لێكردووه كه سنوور بۆ ئه‌و خه‌ڵكه بكاته‌وه كه ده‌یانه‌وێت بچنه وڵاته‌كه‌یان. ئه‌وه‌شمان پێراگه‌یاندن كه ئێمه هاوكاریی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ئاراكان ده‌كه‌ین كه له به‌نگلادیشن".
چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختیكردووه‌ته‌وه كه پێویسته چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ كێشه‌كه بدۆزرێته‌وه و رایگه‌یاندووه كه پێویسته جیهانی ئیسلامیش هه‌ڵوێستی هه‌بێت له‌وباره‌وه و وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی‌دا پێكه‌وه هه‌ڵوێست نیشان بده‌ن.
چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "لێره‌وه بانگه‌واز له به‌رپرسی وڵاتانی ئیسلامی ده‌كه‌ین. با له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بێده‌نگ نه‌بین. با هه‌ستیاریی خۆمان نیشان بده‌ین. با هۆشداریی پێویستیش بده‌ینه میانمار. پێویسته ئیدی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و گشت دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌نگاوی كرداری بنێن".