Zana Natık Kerem
29 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2017
كابول ــ AA
میدیاكانی ئەفغانستان بڵاویان كردەوە كە لە ئاكامی هێرشێكی ئاسمانی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەفغانستان كە گرتووخانەیەكی بزووتنەوەی تاڵیبان لە ویلایەتی هێرات رۆژئاوای ئەو وڵاتە كردە ئامانج، ١٣مەدەنی كە ژمارەیەكیان ئافرەت و منداڵ بوون لەگەڵ ١٦ چەكدار كوژراون.
ماڵپەڕی كەناڵی تۆلۆ لە گوتەبێژی پارێزگاری ویلایەتی هێرات، گەیلانی فەرهادی گواستەوە كە هێرشە ئاسمانییەكە گرتووخانەیەكی بزووتنەوەی تاڵیبانی لە ناوچەی شینداند سەر بەو ویلایەتە كردە ئامانج كە جگە لە كوژرانی ١٣ مەدەنییەكە، هەروەها حەوت مەدەنی دیكەش بریندار بوون.
گەیلانی فەرهاد ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ئاكامی هێرشە ئاسمانییەكەدا، ١٦ چەكداری تاڵیبان كوژران.
ناوبراو باسی لەوەش كرد كە ئەو مەدەنییانە بە هۆی ئەوەی خانووەكانیان نزیك گرتووخانەكە بوو بۆیە بوونەتە قوربانی.
تا ئێستا بزووتنەوەی تاڵیبان هیچ روونكردنەویەكی لەبارەی هێرشە ئاسمانییەكە بڵاونەكردووەتەوە.