Zana Natık Kerem
14 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2021
ھەولێر ــ AA
لە ئاکامی پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆسەر خاڵێکی سوپای عێراق لە پارێزگای نەینەوا، دوو سەرباز برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاندووە کە درەنگانی شەوی رابردوو، تیرۆریستانی داعش پەلاماری خاڵێکی لیوای ٤٣ی سەربە فیرقەی ٢٠ی پیادەی سوپای عێراقیان داوە لە نزیک ناوچەی خنێفس سەربە قەزای حەزەر باشووری پارێزگای نەینەوا.
بە گوتەی سەرچاوەکە لە ئاکامی پەلامارەکەدا، دوو سەرباز برینداربوون.
سەرەڕای ئەوەی ھێزە عێراقییەکان داعشیان لە ناوچەکان شکست پێ ھێناوە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر پەلامارەکانیان بەتایبەت لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.