Fuat Kabakçı,Ramal Abdullah Mahmood
07 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2018
پەکین – AA
دوای بەریەککەوتنی کەشتییەکی گواستنەوە و کەشتییەکی بارهەڵگر لە رۆژهەڵاتی چین، چارەنووسی ٣٢ کارمەندی تیمی کەشتیوانی نادیارە کە ٣٠یان هاووڵاتیی ئێرانی و دوویان بەنگلادیشین.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی چین رایگەیاند، دوێنێ دەوروبەری کاتژمێر ٢٠:٠٠ بە کاتی چین لە ناوچە ئاوییەکانی رووباری یانگزی کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی چین کەشتیەکەی گواستنەوەی پاناما بە ناوی سانچی و کەشتیەکی بارهەڵگری هۆنگ کۆنگ بە ناوی Cf Crystal بەریەککەوتن.
دوای رووداوەکە تواندرا ٢١ کارمەندەکەی تیمی کەشتیوانی کەشتییە هۆنگ کۆنگیەکە رزگار بکرێت، بەڵام بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە کەشتی گواستنەوەکە چارەنووسی ٣٢ کارمەندی تیمی کەشتیوانییەکەی نازاندرێت کە ٣٠یا هاووڵاتی ئێرانین و دووانەکەی دیکەیش بەنگلادیشین.
بۆ ئەم مەبەستە چین هەشت کەشتی فریاکەوتن و رزگارکردنی رەوانەی شوێنی رووداوەکە کردووە، لە میانی هەماهەنگی ناوەندی گەڕان و رزگارکردنی دەریای چینیشدا کۆریای باشوور وەک پشتیوانییەک کەشتیەکەی ئاسایشی کەناراوەکان و فڕۆکەیەکی رەوانەی شوێنی رووداوەکە کردووە.