,Sarmand Hameed
25 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2016
له دیاربه‌كر هاووڵاتیان به‌رده‌وامن له ئێشكگرتن بۆ دیموكراسی دژ به هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فهتحوڵلاچی.
هاووڵاتیان به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای توركیا له پاركی ئۆرمانی شارۆچكه‌ی كایاپناری ناوه‌ند كۆبوونه‌وه.
پرۆفیسۆر د. نیهاد خه‌تیب ئۆغڵو، كه به‌شداری له گردبوونه‌وه‌كه‌دا كردبوو، كۆتری ئاشتی هه‌ڵدایه ئاسمان و نزای بۆ توركیا و جوگرافیای ئیسلامی كرد.
له گوتارێكیدا كه له گردبوونه‌وه‌كه‌دا پێشكه‌شی كرد، خه‌تیب ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌م ئوممه‌ته ناخۆشی زۆری چه‌شتووه به‌ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی و پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب و گوتی: "هه‌موومان ناخۆشیمان به ده‌ست ئه‌و پێكهاته‌یه‌وه چه‌شتووه. چونكه ئه‌وانه شێوازی كاریان ئەوەیە هه‌موو كه‌س ناشیرن ده‌كه‌ن و كه‌سێك ناهێڵنه‌وه متمانه‌ی پێ بكرێت جگه له خۆیان".
خه‌تیب ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه هه‌وڵی كوده‌تاكه 40 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پیلانی بۆ دانراوه و گوتی: "ئێمه بۆیه منداڵه‌كانمان نارد بۆ ئه‌و قوتابخانانه تا خودا بناسن، فێری ئاین بن و دووربن له گوناهـ، به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای ماوه‌یه‌ك منداڵه‌كانمان خرانه سه‌ر تانك و لولهكهیان كرده دایك و باوكیان. نه‌ك ته‌نیا یه‌ك جارێک هه‌زار جار به‌داخه‌وه. هه‌موویان پێ حه‌رام بێت. ئه‌وه‌ی كردیان سووكایه‌تیه به‌م ئوممه‌ته، هیچ شتیكی دیكه نییه".