Tuğçenur Yılmaz,Ramal Abdullah Mahmood,Mohammed Baqi Hussein
25 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2018
چاناككاله - AA
فەرمانڕەوای گشتیی نیوزیلاند، پاستی رێدی له‌باره‌ی 103یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی جه‌نگه‌كانی چاناككالهوه گوتی: "ئه‌مڕۆ له‌كاتێكدا خزمه‌تی باو باپیرانمان به وڵاته‌كه‌مان شكۆداردهكهین، له‌لایه‌كیش له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و ئاشتیدا هه‌ماهه‌نگی و یه‌كڕیزیمان دووبارهدهكهنیهوه".
له‌چوارچێوه‌ی یادكردنه‌وه‌ی 103یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی جه‌نگه‌كانی چاناككالهدا له‌گوندی ئهنزاكی نیوه‌دوورگه‌ی گهلۆبۆڵو رێوڕه‌سمی ئایینی شه‌فه‌ق به‌ڕێوه‌چوو.
پاستی رێدی له گوته‌یه‌كیدا كه له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا پێشكه‌شی كرد گوتی:
"ئه‌مڕۆ له‌م خاكه بچووكه‌دا كه ئازار و قارهمانییەتی باو باپیرانمان بیرده‌كه‌وێته‌وه، له‌هه‌مان كاتدا بیر له‌و وانانه ده‌كه‌ینه‌وه كه له مێژوومان وه‌رمانگرتووه".
پاستی رێدی ئاماژه‌ی به كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م كرد و گوتی: "له‌ڕاستیدا ئه‌م هه‌وڵانه له 1939دا له‌بارچوون و وڵاتان گه‌ڕانه‌وه بۆ پێكدادانی جیهانی".
ناوبراو وه‌بیریهێنایه‌وه كه ئهنزاكییهكان له‌و جه‌نگه‌دا زیانی زۆریان لێكه‌وتووه و ناچاربوون چه‌نده هێزی نیوزیلاندیان ناردووه بۆ چاناككاله، هێنده‌ی دیكه‌ش بنێرن.
پاستی رێدی راشیگه‌یاند كه هێزه‌كانی ئوستڕالیاش زیانێكی هاوشێوه‌یان داوه و به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانی دا و گوتی: "زۆربه‌ی سه‌ربازان به‌ر له مردن و برینداربوون ته‌نها له ماوه‌یه‌كی كورتدا به گهلۆبۆڵودا تێده‌په‌ڕین. نه‌خۆشی گوێزراوه بڵاوبۆوه و ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ربازان به‌جۆرێك نه‌خۆشبوون كه پێویستیان به گواستنه‌وه هه‌بوو. ئه‌وانی دیكه‌ش به درێژایی ژیان جێپه‌نجه‌ی خۆیان به‌جێ ده‌هێڵن و ته‌نها بوونی نه‌به‌ردی سه‌ربازان به‌س نه‌بوو بۆ مانه‌وه له ژیان. هاوكات پێویستییان به به‌خت و شانسێكی زۆر هه‌بوو".
پاستی رێدی رایگه‌یاند كه سه‌ریان سووڕماوه كاتێك له ساڵی ٢٠١٥ ناوی خه‌ڵكی نیوزیلاند و ئوستڕاڵیا له رۆژنامه‌كاندا له لیستی بێسه‌روشوێنان بڵاوكراوه‌ته‌وه و گوتی: "كه‌م ژیانیان و نه‌هاتنه دی خه‌ونه‌كانیان بووه هۆی هه‌ستكردن به چاره‌نووس و شۆكی خه‌ون و غوربه‌تی خانه‌واده و كۆمه‌ڵگاكان".
ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسی وڵاتانیش به‌شدارییان له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كرد.
- ئانزاكهكان و رۆژی ئانزاك
ئانزاك كورتكراوه‌ی پیتی یه‌كه‌می وشه‌كانی (Australian and New Zealand Army Corps)ه.
ئانزاكهكان له ساڵی ١٩١٥ له چاناككاله و دواتر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌ورووپا به ناوی هاوپه‌یمانانه‌وه ده‌جه‌نگان. رۆژی ئانزاك-یش وه‌ك ساڵوه‌گه‌ڕی چوونی سه‌ربازانی ئوستڕالیا و نیوزیلاند بۆ وشكانی له ٢٥ی نیسانی ١٩١٥، یاد ده‌كرێته‌وه.