Burak Akay,Mohammed Baqi Hussein
06 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2018
چاناككاله - AA
كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگری سه‌ربه هێزی ده‌ریایی سوپای رووسیا به گه‌رووی چاناككالهدا تێپه‌ڕی.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، كاتژمێر 12:00ی نیوه‌ڕۆ كه‌شتییه‌ك به‌ناوی "Dvinitsa-50" له‌ئاراسته‌ی ماڕماڕاوه بهگهرووهكهدا تێپه‌ڕیوه و كاتژمێر 2:20 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆ گه‌یشتووه‌ته چاناككاله.
كه‌شتییه‌كه له ده‌ریای ئیجه‌دا به‌رده‌وامه لهڕێكردن و زانیاری نییه له‌سه‌ر ئه‌و به‌نده‌ره‌ی بۆی ده‌چێت.
هاوكات هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان یاوه‌ریی كه‌شتییه‌كه‌یان كرد.