Burak Akay,Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
23 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2018
چاناككاله - AA
كه‌شتیی Pioneering Spirit كه به‌شی ژێر ده‌ریایی هێڵی بۆریی گازی سروشتیی ته‌وژمی توركیی جێبه‌جێكرد، به گه‌رووی چاناككالهدا تێپه‌ڕی.
كاتژمێر 8:15ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ به‌كاتی ناوخۆی توركیا، كه‌شتییه‌كه به‌ئاراسته‌ی ده‌ریای ماڕماڕا به گه‌رووی ئیستانبوڵدا تێپه‌ڕی. درێژیی كه‌شتییه‌كه 382 مه‌تره و 125 مه‌تر پانه و كێشی ده‌گاته 403 ته‌ن و 342 كیلۆگرام.
كاتژمێر 10:40 كه‌شتییه‌كه گه‌یشته كه‌ناراوه‌كانی چاناككاله.
به‌هۆی تێپه‌ڕینی كه‌شتییه‌كه‌وه، گه‌رووی چاناككاله بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ڕووی هاتوچۆی به‌له‌م و كه‌شتییه‌كاندا داخرا.
دوای ئه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه ده‌گاته ده‌ریای ئیجه، گه‌رووه‌كه به‌ڕووی هاتوچۆدا ده‌كرێته‌وه و به‌وپێیه نزیكه‌ی حه‌وت كاتژمێر به‌داخراوی ده‌مێنێته‌وه.
به‌رپرسانی Polimar Shipping كه چالاكی هاوپشكی كه‌شتییه‌كه له توركیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن له میانی پڕۆژه‌ی "ته‌وژمی تورك" كه له نێوان توركیا و رووسیا واژووی له‌سه‌ر كراوه، Pioneering Spirit له رووسیاوه ده‌ستی پێكرد و به بن ده‌ریای ره‌شدا تێپه‌ڕی و گه‌یشته توركیا و ئه‌ركی كاركردن له بۆڕی گازی سرووشتی ئه‌نجام دا.
ئه‌و كه‌شتییه كه هه‌ڵگری ناونیشانی گه‌وره‌ترین كه‌شتی جیهانه له بواری بونیاتنان به جۆرێكی تایبه‌ت نه‌خشه‌سازی بۆ دروست كراوه كه ده‌توانێت قورسایی ئێجگار زۆر به جارێك هه‌ڵبگرێت له بواری فراوانی نه‌وت و گازی سرووشتی و راكێشانی هێڵی بۆڕیدا.
ئه‌و كه‌شتییه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به یه‌كجار قورسایی دوو هێنده و نیوی تاوه‌ری ئیڤڵ هه‌ڵبگرێت و ٥٦٢ كه‌س له ناویدا كارده‌كه‌ن كه خه‌ڵكی ٤٠ وڵاتی جیاوازن. به‌رزی ته‌واوی كه‌شتییه‌كه له كاتی كاركردندا ده‌گاته ٤٤٣ مه‌تر.