Hanife Sevinç,Hatice Şenses Kurukız,Lale Bildirici,Ramal Abdullah Mahmood
23 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "لهكولتووری ریشه‌یی ئێمه‌دا جیاكاریی ره‌گه‌زی بوونی نییه".
له میانی به‌شداریكردن له سێیه‌مین لووتكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ژنان و دادپهروهردیدا له هۆتێلی گراند جه‌واهر له ئیستانبوڵ سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كێك له سه‌ركه‌وتنه هه‌ره گرنگه‌كانی پارته‌كه‌ی گرنگی دانی تایبه‌ته به ژنان، منداڵان، به‌ساڵاچووان و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كان و ئه‌وانه‌ی به بێ‌ناز پێناسه كراون.
ئه‌ردۆغان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و وه‌ك خۆی له هه‌ر پێگه‌یه‌كی سیاسی‌دا خاوه‌ن قسه بووبێت، هه‌میشه شانازی به‌وه‌وه كردووه له‌و پێگه‌یه‌دا بوار بۆ ژنان بكاته‌وه و پێكه‌وه له‌گه‌ڵیان کار بکات و گوتی: "ئێستا له په‌رله‌مانی توركیا ژماره‌ی په‌رله‌مانتاره ژنه‌كان ١٠٤ه كه ٥٣یان په‌رله‌مانتاری ئاك پارتین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و ژماره‌یه كه له سه‌دا ١٧،٥ی په‌رله‌مان پێكدێنێت ته‌واو نییه به‌ڵام ده‌رخه‌ر و ئاستی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی مێژووییه. نزیكه‌ی نیوه‌ی وانه‌بێژانی زانكۆكانی وڵاته‌كه‌مان، كه نزیكه‌ی سه‌دا 44ه، له ژنان پێكهاتووه. دیسانه‌وه نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌ندازیار و پارێزه‌ران كه سه‌دا 44ه له‌ژنان پێكهاتووه. سه‌دا 31ی دادوه‌ر و داواكاری گشتیمان ژنن. زیاتر له‌سه‌دا 20ی دیپلۆماتكارانمان ژنن. رێژه‌ی ژنان له‌نێو مامۆستایان‌دا سه‌دا 56 و له‌نێو كارمه‌ندانی بانكدا سه‌دا 51ه."
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه بۆ ئه‌وان جێی سه‌رسوڕمان نییه كه ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی دوێنێ ژنی وه‌ك نیوه بهركاردههێنا، ئێستاش وه‌ك نیوه به‌ڵام له‌نێو به‌رگی یه‌كسانیدا ژن به‌كارده‌هێنێت. گوتی: "ئەوانەی به درێژایی چه‌ندین سه‌ده خه‌ڵكیان وه‌ك كه‌لوپه‌ل ده‌فرۆشت و كار پێ ده‌كرد و زنجیریان له له‌ش و لاق و ده‌ستی خه‌ڵك ده‌دا و له نێو ئه‌وانه‌شدا سووكایه‌تی زیاتریان به ژن و منداڵان ده‌كرد، بەشێک نەبوون لە ئێمه".
ئه‌ردۆغان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه ئه‌و گرنگییه‌ی ئه‌وان به به‌ساڵاچووانی ده‌ده‌ن ئه‌مڕۆ له رۆژئاوا وڵاتێكی لێ نییه وابێت و توركیا له ریزی هه‌ره پێشه‌وه‌یه، گوتی: "له راستیدا ساڵانێكی زۆر مشتومڕه ئایدۆلۆژییه‌كان كه وڵاته‌كه‌مانیان به‌خۆیانه‌وه گیرۆده كردبوو كه ژنیان وه‌ك هێمایه‌ك به‌كارده‌هێنا ئێمه‌ی زۆر هه‌راسان كردبوو. ئه‌وانه‌ی به ئاشكرا دژایه‌تی مێژوو، كولتوور، به‌هاكانی گه‌له‌كه‌مانیان نه‌ده‌كرد. هه‌وڵیان ده‌دا رقی خۆیان به له‌چكی سه‌ری دایك، هاوسه‌ر و كچه‌كانمان ده‌ربڕن و ئه‌مه‌ش له مه‌یدانه‌كه‌دا ره‌نگ بداته‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "له‌ڕووی هاوكاریكردنی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌مترین پێشكه‌وتنیان به‌خۆوه بینیوه، به‌گوێره‌ی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی، یه‌كه‌م وڵات توركیایه".