Sangar Hamad Azeez,Mohammed Baqi Hussein
23 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژەی بەوەکرد کە دوای کەیسی کوشتنی جەمال خاشقچی هیچ لەمپەرێک نابێت لەبەردەم کۆبوونەوە لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعوودیە و گوتیشی: " ئەگەر داوابکات دەتوانرێت کۆبوونەوە ئەنجام بدرێت. بە دڵنیاییەوەش بڕیار هی سەرکۆمارمانە".
چاوش‌ئۆغڵو بەشداری لە پرۆگرامێکی کەناڵی 'CNN Türk' کرد و لەبارەی رۆژەڤەوە وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
ناوبراو تیشکی خستە سەرئەوەی کە لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا پێشوتر شازادەی جێنشینی سعوودیە محەمەد بن سەلمان داوای کردووە لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان کۆببێتەوە و گوتی: "بن سەلمان ئارەزووی خۆی دەربڕی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکۆمارمان لە ئەرژەنتین. بە دڵنیاییەوە هیچ رێگرییەک نییە کە کۆبوونەوە ئەنجام نەدەن. دەتوانن کۆبوونەوە ئەنجام بدەن. هەروەک ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنیانەی لەنێوانیان ئەنجامدراوە سەرکۆمارمان باسی بیرکردنەوەی خۆی و ئەو بەڵگانە دەکات کە پێی گەیشتووین. هیچ لەمپەرێک نابێت لەبەردەم کۆبوونەوەی لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعوودیە. ئەگەر داوابکات دەتوانرێت کۆبوونەوە ئەنجام بدرێت. بە دڵنیاییەوەش بڕیار هی سەرکۆمارمانە".
لە بەشیکی دیکەی قسەکانیدا چاوش‌ئۆغڵو باسی لە بڕیاره‌كه‌ی داگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی ده‌میرتاش کرد و گوتی، "دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا به‌م بڕیاره، بڕیارێكی سیاسیی داوه".
ناوبراو رایگه‌یاند كه توركیا مافی هه‌یه ناڕه‌زایی له‌باره‌ی ئه‌م بڕیاره‌وه ده‌رببڕێت و گوتی، "سه‌ره‌تا ئه‌نجوومه‌نێکی بچووكی حه‌وت كه‌سی هه‌یه. له ئه‌نجوومه‌نه گهورهكهشدا كه له دادوه‌ری 47 وڵات پێكدێت بڕیاره‌كان ده‌درێت. به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێنه‌كرا. ئه‌ندامێتی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه. نازانم كێ ئه‌مه ده‌ڵێت، به‌ڵام یۆنان چه‌ندین ساڵه بڕیاره‌كان له‌باره‌ی تراكیای رۆژئاوا و كه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و براكانمانهوه جێبه‌جێ ناكات."
ناوبراو راشیگه‌یاند، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا و چه‌ندین وڵاتی دیكه بڕیاره‌كانی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا جێبه‌جێ ناكه‌ن.