İlkay Güder,Ramal Abdullah Mahmood
26 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئه‌مساڵ بۆ جاری دووه‌م كۆده‌بنه‌وه.
بە مەبەستی به‌شداریكردن له ده‌یه‌مین لووتكه‌ی به‌ڕازیل-رووسیا-هیندستان-چین- کۆماری باشووری ئه‌فریقا، سهركۆمار ئه‌ردۆغان ده‌گاته جۆهانسبێرگ.
له په‌راوێزی لووتكه‌كه‌دا ئه‌ردۆغان و پوتین كۆده‌بنه‌وه. به‌مجۆره له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا هه‌ردوولا بۆ جاری دووه‌م كۆده‌بنه‌وه.
ئه‌مساڵ سه‌رکۆمار ئه‌ردۆغان و پوتین به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات و ته‌وه‌ره ئابوورییه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشی ناوچه‌كه به تایبه‌ت سووریا ١٦ جار په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامداوه.
ئه‌ردۆغان و پوتین بۆ یه‌كه‌مجار له ٣-٤ی نیسانی رابردوو له ئه‌نقه‌ره كۆبوونه‌وه.