Kemal Karadağ,Ramal Abdullah Mahmood
16 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان میری قه‌ته‌ر، شێخ ته‌میم بن حامد ئالسانی رایگه‌یاند كه وه‌ك قه‌ته‌ر به‌زوویی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ توركیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن به بڕی ١٥ ملیار دۆلار.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه ئه‌ردۆغان و ئالسانی له كۆشكی كۆماری كۆبوونه‌ته‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه له میانی سه‌ردانی كاری ئالسانی-دا بووه و هه‌ردوولا ئاڵوگۆڕی بیروڕایان كردووه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات و پرسه ناوچه‌ییه‌كان.
میری قه‌ته‌ر، شێخ ته‌میم بن حامد ئالسانی رایگه‌یاند كه وه‌ك قه‌ته‌ر به‌زوویی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ توركیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن به بڕی ١٥ ملیار دۆلار.
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر پێشخستنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و قه‌ته‌ریش كراوه‌ته‌وه له هه‌موو بوارێكدا.
وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا، به‌رات ئاڵبایراك و وه‌زیری دارایی قه‌ته‌ر، عه‌لی شه‌ریف ئه‌لعیمادی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كردووه.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند "راسته‌وخۆ قه‌ته‌ر به بڕی ١٥ ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان بۆ توركیا ده‌كات. بنه‌ماكانی ئابووری توركیا پته‌ون و توركیا به به‌هێزبوونه‌وه ئه‌م قۆناغه تێده‌په‌ڕێنێت".