Hanife Sevinç,Hüseyin Kulaoğlu,1 23
15 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2018
ئیستانبوڵ – AA
دوای ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژن له مزگه‌وتی كۆلێژی شه‌ریعه‌ی زانكۆی مه‌ڕمه‌ڕه له ئیستانبوڵ، سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی دوێنێ بۆ سه‌ر ئه‌ندامانی ئاك پارتی له سروچ گوتی: "دوێنێ به داخه‌وه برای په‌رله‌مانتاری ئورفا ئیبراهیم خه‌لیل یڵدز له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه، هه‌ده‌په‌وه كوژرا. چه‌ند كه‌سێكی ئه‌و خێزانه بریندار كران كه برینی ژماره‌یه‌كیان سه‌خته. له كاتێكدا كاسبكارانیان به‌سه‌ر ده‌كرده‌وه به تێڕوانینی 'ئێوه ده‌زانن ئێمه هه‌ده‌په‌ین چۆن بێره‌دا دێن و ده‌چن' ئه‌و هێرشه ئه‌نجام دراوه. ئه‌مه‌ش چوار كوژراو و حه‌وت برینداری لێكهوتهوه. ئه‌وه جێگای خه‌م و نیگه‌رانی ئێمه‌یه به داخه‌وه ئه‌وانه‌ی باسی ئاشتی و دیموكراسی ده‌كه‌ن به‌رده‌وامن له‌و یاریانه‌ی له كاتی پرۆسه‌ی ئاشتیدا ده‌یانكرد".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.