Abdullah Shukur
14 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەلمان گولەن کە خزمێکی نزیکی سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ، فەتحوڵا گولەنە، بە تاوانی "ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆریستی چەکدار" سزای زیندانی ھەشت ساڵ و نۆ مانگی بەسەردا سەپێنرا.
ئەمڕۆ لە دانیشتنی ھۆبەی ٢٤یەمین دادگای سزای قورسی ئیستانبوڵ، سەلمان گولەن و پارێزەرانی ناوبراو ئامادە بوون.
گولەن لە گوتەی کۆتایی خۆی، گشت ئەو تۆمهتانەی رەتکردەوە کە ئاراستەی کرابوون و داوای ئازادکردنی لە دادگا کرد.
دادگا سزای زیندانی ھەشت ساڵ و نۆ مانگی بەسەر سەلمان گولەن بە تاوانی "ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆریستی چەکدار" سەپاند.