Abdullah Shukur
14 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2018
ئورفا - AA
لە ئەنجامی ھێرشێکی چەکداریی بۆ سەر ئەندامانی ئاک پارتی لە شارۆچکەی سروچی سەر بە پارێزگای ئورفا، سێ کەس گیانی لەدەستدا و ھەشت کەسیش برینداربوون.
بەپێی زانیارییهكان، گرووپێکی ھەدەپەی چەکدار ھێرشیان کردووەتە سەر گرووپێک لە ئەندامانی ئاک پارتی لەکاتی کارەکانی بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردن لە شارۆچکەی سروچ، کە پەرلەمانتاری ئاک پارتی، ئیبراھیم خەلیل یڵدز-یش لە نێو ئەو لایەنگرانەی ئاک پارتی دابووە.
لە دوای سەرھەڵدانی شەڕ و پێکدادان بەم ھۆیەوە، ١١ کەس برینداربوون.
دەستبەجێ گشت بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە گشتییەکانی ئورفا و سروچ، بەڵام سەرەڕای پێدانی فریاگوزاری سەرەتایی، سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە برای پەرلەمانتار، محەمەد عەلی یلدزیش لە نێو ئەو سێ کەسە دایە.
لە دوای رووداوەکە ناوچەکە لەلایەن پۆلیسەوە کۆنترۆڵکرا، و دواتریش وەزیری خۆراک، کشتوکاڵ و ئاژەڵداری، ئەحمەد ئەشرەف فاکیبابا و پارێزگاری ئورفا، عەبدوڵا ئەرین بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی بریندارەکان سەردانی شارۆچکەیان سروچیان کرد.