Hemın Othman Mohammed
22 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2016
به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئاك پارتی و به ئاماده‌بوونی ژماره‌ی ته‌واوی ئه‌ندامانی پارته‌كه، دووه‌مین كۆنگره‌ی نائاسایی ئاك پارتی به فەرمی ده‌ستی پێكرد.
به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له كۆنگره‌كه‌دا، كاته‌كانی به‌یانی زوو لایه‌نگرانی پارته‌كه و شانده‌كان روویان له هۆڵی وه‌رزشی ئه‌نقه‌ره كرد كه كۆنگره‌كه‌ی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كاندیدی سه‌رۆكی گشتی ئاك پارتی بینالی یڵدرم، ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌ك به یه‌كی ئه‌و وه‌زیر، جێگرانی سه‌رۆكی گشتیی و به‌ڕێوه‌به‌رانی پارته‌دا كرد كه له پێشوازیدا وه‌ستابوون، پاشان چووه نێو هۆڵه‌كه‌و به‌یاوه‌ری سه‌میحا یڵدرمی هاوژینی سڵاوی له شانده‌كان كرد و گوڵی به‌سه‌ر لایه‌نگرانی پارته‌كه‌دا هه‌ڵدا. دواتر به‌ره‌و ئه‌و شوێنه چوو كه بۆی دیاری كرابوو.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو و سارا داودئۆغڵوی هاوژینی هاتنه ناو هۆڵی كۆنگره‌كه. له كاتی چوونه ژووره‌وه‌یان له‌لایه‌ن یڵدرم و هاوژینه‌كه‌یه‌وه پیشوازی لێكران، دوای ئه‌وه‌ی سڵاویان له لایه‌نگرانی پارته‌كه كرد به‌ره‌و شوێنی دیاری كراویان رۆیشتن.
دوای ئه‌وه‌ی موسته‌فا ئاتاش، جێگری سه‌رۆكی گشتی و سه‌رۆكی كۆمیته‌ی رێكخستنی دووه‌مین كۆنگره‌ی نائاسایی ئاك پارتی، سه‌رژمێری ئه‌نجامدا و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ژماره‌ی ته‌واوی ئه‌ندامان ئاماده‌بوون، كۆنگره‌كه به ره‌سمی ده‌ستی پێكرد.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێوشوێنه ئه‌منیانه‌ی له هۆڵه‌كه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری گیراوه‌ته‌به‌ر، پێنج هه‌زار و 800 پۆلیسی هه‌موو یه‌كه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره ئه‌ركیان پێ سپێردراوه. ئه‌مه‌و هێلیكۆپته‌رێكی پۆلیس چاودێری ناوچه‌كه ده‌كات.
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندرا كه به‌هۆی به‌ستنی كۆنگره‌كه‌وه 900 پاس له پارێزگاكانی ده‌ره‌وه هاتوونه‌ته شاره‌كه‌وه.