Sangar Hamad Azeez
22 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2016
حکوومەتی ئەفغانستان پشتڕاستی ئەو هەواڵەی کردەوە کە گوایە مۆلا ئەختەر محەمەد مەنسور سەرکردەی تاڵیبان بەر هێرشێکی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا کەوتووە.
حکوومەتی ئەفغانستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە تێیدا پشتڕاستی ئەو هەواڵەی کردەوە کە گوایە مۆلا ئەختەر محەمەد مەنسور سەرکردەی بزووتنەوەی تاڵیبان بەر هێرشێکی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا کەوتووە.
لە روونکردنەوەیەکدا هاتووە: "ئەو پەلامارە نیشانی دەدات کە هیچ شوێنێک ئارام نییە. لە ئەگەری کوژرانی مۆلا مەنسور هەلێک بۆ ئەو کەسانە دەڕەخسێت کە چەک دانێن و واز لە گرووپەکانی تاڵیبان بهێنن و دووبارە دەست بە ژیانێکی ئاسایی بکەنەوە، ئەگەر ئەو گرووپانە واز لە توندوتیژی بهێنن ئەوا ئارامی بۆ ناوچەکە دەگەڕێتەوە. ئەگەر بێت و بزووتنەوەی تاڵیبان ئەو هەلە بقۆزێتەوە ئەوا ئارامی و ئاسایش باڵ بەسەر ناوچەکە دەکێشت. لە هەمان کاتدا دا هێزە ئەمنییەکانی سوپای ئەفغانستان لە ئامادە باشیدان بۆ ئەوەی بەرگری لە وڵاتەکە بکەن و ئەو چەکدارە بیانیانەش وەدەر بنێن کە بەمەبەستی ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی هاتونەتە وڵاتەکە".
تا ئێستا بزووتنەوەی تاڵیبان هیچ روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە بابەتەکە نەداوە.