İlkay Güder,Ramal Abdullah Mahmood
07 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2018
تاران – AA
كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی "لووتكه‌ی سێقۆڵی توركیا-رووسیا-ئێران" له‌باره‌ی سووریاوە، كۆتایی هات.
له‌و به‌شه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به رووی میدیاكاندا كراوه‌بوو سه‌رکۆمار ئه‌ردۆغان به ناوی خواوه ده‌ستی به قسه‌كانی كرد و گوتی: "به‌ڕاستی ئه‌مڕۆ رۆژێكی زۆر گرنگ و واتاداره. رۆژی ههینیشه. دوای سۆچی و ئه‌نقه‌ره له تاران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
روحانیش خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به میوانداریكردنی سهركۆمار ئه‌ردۆغان ده‌ربڕی.
دواتر كۆبوونه‌وه‌كه دوور له چاوی كامێرا‌كان به‌رده‌وام بوو.
كۆبوونه‌وه دووقۆڵیهكه به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی "لووتكه‌ی سێقۆڵی توركیا-رووسیا-ئێران" له‌باره‌ی سووریا كه روحانی میوانداری ده‌كات، له هۆڵی كۆنفڕانسی سه‌ركرده‌كانی ئێران ئه‌نجام درا و ٤٥ خوله‌كی خایاند.
شاندی یاوه‌ری سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان له كۆبوونه‌وه‌كه پێكهاتبوون له وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری به‌رگری، خولوسی ئاكار و وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی، به‌رات ئاڵبایراك و سه‌رۆكی میت، هاكان فیدان.