İlkay Güder,Bahtiyar Abdukerimov,Ramal Abdullah Mahmood
30 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2018
تاشكه‌ند - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له رێوڕه‌سمێكی فه‌رمیدا له لایه‌ن سه‌ركۆماری ئۆزبه‌كستان، شه‌وكه‌ت میرزییۆێڤ پێشوازی لێكرا.
رێوڕه‌سمه‌كه له كۆشكی كۆك به‌ڕێوه‌چوو و هه‌ردوولا سڵاویان له سه‌ربازانی ریزگرتوو كرد.
دوای جێگرتنی هه‌ردوولا مارشی نیشتمانی توركیا و ئۆزبه‌كستان لێ دران.
دوای بهیهكترناساندنی شانده‌كانیان له لایه‌ن ئه‌ردۆغان و میرزییۆێڤ ، بینرا كه چوونه ئه‌و به‌شه‌ی بۆیان جیاكرابۆوه.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و دوو شاندی، هه‌ردوولا به‌شداری رێوڕه‌سمی واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌كانی هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن و كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.