Coşkun Ergül,Ramal Abdullah Mahmood
26 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
پڕۆژه‌یاسای تایبه‌تمه‌ند به گۆڕانكارییه‌كان له بڕیارنامه‌كان و ژماره‌یه‌ك له یاساكان و یاسای سه‌ربازیی و رێكخستنه‌وه‌ی به‌ده‌لی سه‌ربازی له په‌رله‌مانی توركیا په‌سه‌ند كرا و بوو به یاسا.
رێكخستنه‌وه گرنگه‌كانی به‌ده‌لی سه‌ربازی به‌پێی یاساكه به‌مجۆره‌ن:
- ئه‌وانه‌ی له یەکی كانوونی دووه‌می ١٩٩٤و پێشتر له دایكبوون، ده‌توانن به پێدانی ١٥ هه‌زار لیره‌ی توركی و ٢١ رۆژ مەشقی بنه‌ڕه‌تی سه‌ربازی، سوود له به‌ده‌لی سه‌ربازی وه‌ربگرن.
- ئه‌وانه‌یش له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین به‌مه‌رجێك زیاتر له سێ ساڵ بێت له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بژین به پێدانی دوو هه‌زار یۆرۆ و وه‌رگرتنی خوێندنی له دووره‌وه كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیاوه ئاماده كراوه، وه‌ك به‌جێگه‌یاندنی خزمه‌تی سه‌ربازی بۆیان هه‌ژمار ده‌كرێت.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.