İlkay Güder,Ramal Abdullah Mahmood
25 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له رێوڕه‌سمێكی فه‌رمیدا پێشوازی كرد له سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام عه‌لیێڤ.
سهركۆمار ئه‌ردۆغان له ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی كۆشكی كۆماری پێشوازی كرد له عه‌لیێڤ.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا جێی خۆیان گرت له‌گه‌ڵ تۆپ ته‌قاندن ماڕشی نه‌ته‌وه‌یی لێدرا.
عه‌لیێڤ سڵاوی له پاسه‌وانانی رێوڕه‌سمه‌كه كرد.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا ئه‌و ئاڵا و سه‌ربازانه ده‌بینران كه گوزارشت له دامه‌زراندنی ١٦ ده‌وڵه‌تی توركی ده‌كه‌ن له مێژوودا.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا بۆ یه‌كه‌مجار له لایه‌ن تیپێكه‌وه گۆرانی "جان ئازه‌ربایجان" لێدرا.
دوای پێشكه‌شكردنی هه‌ردوو شاند، ئه‌ردۆغان و عه‌لیێڤ له‌به‌رده‌م ئاڵای هه‌ردوو وڵات له سه‌ر په‌یژه‌كان وێنه‌یان گرت.