سه‌رکۆمار ئه‌ردۆغان:"وه‌ک وڵات و حكوومه‌ت که بانگه‌وازی حه‌قـی کردووه‌ته دروشم پشتیوانی له گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ین"
سه‌رکۆماری توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "به ناوی خۆم و گه‌له‌که‌مه‌وه سوپاسی ئه‌و خاوه‌ن خه‌ڵاتانه ده‌که‌م که ئه‌و بیرۆکانه‌ی له مێشكیاندا دروست بوو، به فیلته‌ری دڵیان‌دا تێیانپه‌ڕاندن و به‌رهه‌می زۆر به‌نرخیان پێشکه‌ش به وڵات و جیهان کرد".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رکۆماری توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند: "به ناوی خۆم و گه‌له‌که‌مه‌وه سوپاسی ئه‌و خاوه‌ن خه‌ڵاتانه ده‌که‌م که ئه‌و بیرۆکانه‌ی له مێشكیاندا دروست بوو، به فیلته‌ری دڵیان‌دا تێیانپه‌ڕاندن و به‌رهه‌می زۆر به‌نرخیان پێشکه‌ش به وڵات و جیهان کرد".
له میانی به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌ی خه‌ڵاته گه‌وره‌کانی کلتوور و هونه‌ری سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار‌دا، كه له ناوه‌ندی کۆنگره و کلتووری نه‌ته‌وه‌یی بێشته‌په به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رکۆمار ئه‌ردۆغان پیرۆزبایی له یه‌ك به یه‌كی ئەو ئەکادیمیست و کەسایەتییە ڕۆشنبیری و هونەرمەندانە کرد کە خەڵاتەكانیان به‌ده‌ستهێنا.
له گوتارێكیدا كه له به‌رنامه‌كه‌دا پێشكه‌شی كرد، سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند: "به ناوی خۆم و گه‌له‌که‌مه‌وه سوپاسی ئه‌و خاوه‌ن خه‌ڵاتانه ده‌که‌م که ئه‌و بیرۆکانه‌ی له مێشكیاندا دروست بوو، به فیلته‌ری دڵیان‌دا تێیانپه‌ڕاندن و به‌رهه‌می زۆر به‌نرخیان پێشکه‌ش به وڵات و جیهان کرد".
گوتیشی: "عەلی برامان (عەلی جادەڵڵا، په‌یامنێری وێنه‌گری ئاژانسی ئانادۆڵو که خه‌ڵاتی به‌شی وێنه‌ی به‌ده‌ستهێناوه) که جینۆسایدی دڕندانه‌ی غه‌ززه‌ی بۆ جیهان ئاشكرا كرد، ڕاستییه‌کانی دا به‌ڕووی جیهانی به‌ناو شارستانیدا, وه‌ک په‌یامنێری وێنه‌گری ئاژانسی ئانادۆڵو کار ده‌کات. ئه‌وه‌ی له کامێراکه‌یه‌وه ڕه‌نگیدایه‌وه نه‌ک ته‌نیا قه‌باره‌ی ترسناکی کۆمه‌ڵکوژی غه‌ززه، به‌ڵکو به‌رگریی ڕه‌وای گه‌لی فه‌ڵه‌ستینی كرده ڕۆژه‌ڤی مرۆڤایه‌تیی".
سه‌رکۆمار ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر پشتیوانی كردنی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین كرده‌وه و، ڕایگه‌یاند: "وه‌ک وڵات و حكوومه‌تێك که بانگه‌وازی حه‌قـی کردووه‌ته دروشم بۆ خۆی، به‌بێ چه‌مانه‌وه و به به‌هێزی پشتیوانی له گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ین".

ڕاشیگه‌یاند: "بۆ ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی غه‌ززه له‌بیر نه‌کرێن و له پێناو به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌رییدا، له‌مه‌ودواش پێداگرانه له هه‌موو به‌ره‌یه‌كدا به‌رده‌وام ده‌بین له خه‌باته‌كه‌مان".
سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان ستایشی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی توركیای كرد له گه‌یاندنی ده‌نگی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین به جیهان و، ڕایگه‌یاند: "له جینۆسایدی غه‌ززه‌دا ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی تورکیا به تایبه‌تی ته‌ره‌ته و ئاژانسی ئانادۆڵومان، به‌ڕاستی هه‌ڵوێستێکی دلێرانه‌یان نیشان دا".

ڕاشیگه‌یاند: "لە جه‌نگه کلتوورییه جیهانییه‌كاندا، دەبێت بەها کلتوورییە ڕەسەن و نیشتمانییەکانمان بە دیدێکی جیهانیی ئاوێته بکەین و سه‌رله‌نوێ بەرهەمیان بهێنین و بنیاتیان بنێینه‌وه".
سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگی ده‌ستگرتن به ڕەگ و ڕیشەی ڕه‌سه‌نه‌وه كرده‌وه و، ڕایگه‌یاند: "تەنیا بە دەستگرتن بە ڕەگ و ڕیشەی خۆمانەوە دەتوانین لەو سیستمە ستەمکارە ڕزگارمان بێت کە هانی بەکارهێنانی بێ سنوور دەدات لە هەموو بوارێک‌دا و مرۆڤ ناچالاك دەکات".


