İsmail Özdemir,Ramal Abdullah Mahmood
01 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2018
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و قرغیزستان به‌ڕێ كه‌وت.
سهركۆمار ئه‌ردۆغان و شاندی یاوه‌ری له میوانخانه‌ی ده‌وڵه‌ت له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له ئیستانبوڵ له لایه‌ن جێگری سهركۆمار، فوئاد ئۆكتای و وه‌زیری ناوخۆ، سوله‌یمان سۆیڵو و پارێزگاری ئیستانبوڵ، وه‌سیپ شاهین و سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبوڵ، مه‌ولود ئویساڵ و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه به‌ڕێ كرا.
هه‌ریه‌كه له ئه‌مینه ئه‌ردۆغانی هاوسه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری به‌رگری، خولوسی ئاكار، یاوه‌ریی ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن له گه‌شته‌كه‌ی بۆ قرغیزستان.