سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان: "لەگەڵ گەنجانمان بەرەو ئامانجە ئابوورییەکانمان هەنگاو دەنێین"
سه‌ركۆماری توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان: "پابەندیی وەرگرتنی لانی کەم سەدا ١٠ی مەشقکار دەخەینە سەر ئەو کۆمپانیایانەی سوودمەندن لە بەرنامەکانی هێزی کاری چالاک".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه ئه‌وه به‌دیده‌كه‌م كه لە کاتێکدا تاقمە پەراوێزخراوه‌کان بە سەرکردایەتی ئۆپۆزسیۆن گەنجانی ئەم وڵاتە هان دەدەن بۆ ڕژانە سەر شەقام، ئێمە لەگەڵ گەنجانماندا بەرەو ئامانجە ئابوورییەکانمان هەنگاو دەنێین".
له میانی به‌شداری كردنی لە بەرنامەی ناساندنی هەڵمەتی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان-هێز، سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له گوتاره‌كه‌یدا سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان جه‌ختی له پشتیوانییه‌كانیان بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان كرده‌وه و، ڕایگه‌یاند: "پابەندیی وەرگرتنی لانی کەم سەدا ١٠ی مەشقکار دەخەینە سەر ئەو کۆمپانیایانەی سوودمەندن لە بەرنامەکانی هێزی کاری چالاک".
سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان باسی له گرنگیی ئامادەییە پیشەییەکان كرد و، ڕایگه‌یاند: "به‌و پەیڕەوە نالەبارەی پێی ده‌گوترا كاتسا ڕێگریی لە گەنجانی ئامادەییە پیشەییەکانمان دەکرا. کۆتاییمان بەو نادادپەروەرییە هێنا و جارێکی دیکە ئامادەییە پیشەییەکانمان کرده ناوەندی بایەخدار".
گوتیشی: "بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ تێكڕا ٢٧ ملیار لیرەمان تەرخان کردووە و، پشتیوانی لە پرۆسەکانی مەشقکردنی ٨٠٠ هەزار گەنجی دیکە دەکەین".
هه‌روه‌ها سه‌ركۆمار ئەردۆغان ئاماژه‌ی به به‌رنامه‌ی یه‌كه‌م هه‌نگاو كرد و، ڕایگه‌یاند: "لە ڕێگەی پرۆژەی هاریکاری لەگەڵ کەرتی تایبەت (به‌رنامه‌ی یه‌كه‌م هه‌نگاو)، مووچەی شەش مانگی یەکەمی ئەو گەنجانەی تەمەنیان لە نێوان ١٨-٢٥ ساڵدایە و دەچنە سەر کار دابین ده‌كه‌ین".
سەرکۆمار ئەردۆغان ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه لە سێ ساڵی داهاتوویاندا سەرچاوەیەکی گه‌وره‌ی ٤٤٥ ملیار لیرەیی بۆ ئەم بەرنامەیە (بەرنامەی هێز) تەرخان دەکەن کە هه‌لی كار بۆ زیاتر لە سێ ملیۆن گەنج دابین ده‌كات.
سه‌باره‌ت به بەرنامەی گەنجانی İŞKUR، سه‌ركۆمار ئەردۆغان ڕایگه‌یاند: "خەرجی ڕۆژانە لە ١٠٨٣ لیرەوە بۆ ١٣٧٥ لیرە بەرز دەکەینەوە، داهاتی مانگانەی هەر گەنجێکمان کە هەفتەی سێ ڕۆژ كار ده‌كات بۆ ١٩ هەزار لیرە زیاد دەکەین".
ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه ئه‌وه به‌دیده‌كه‌م كه لە کاتێکدا تاقمە پەراوێزخراوه‌کان بە سەرکردایەتی ئۆپۆزسیۆن گەنجانی ئەم وڵاتە هان دەدەن بۆ ڕژانە سەر شەقام، ئێمە لەگەڵ گەنجانماندا بەرەو ئامانجە ئابوورییەکانمان هەنگاو دەنێین".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
