جيهان

سەرکۆمار ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرکۆماری ئازەربایجان عەلیێڤ ئەنجام دا

سەرکۆمار ئەردۆغان، ئاماژەی بەوە کرد خۆشحاڵن بە بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ئاشتیی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا و پشتیوانی پرۆسەكه‌ دەکەن.

Mümin Altaş  | 24.12.2025 - نوێکردنەوە : 24.12.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرکۆماری ئازەربایجان عەلیێڤ ئەنجام دا

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلھام عەلیێڤ ئەنجام دا.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سەرکۆمار ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە تورکیا و ئازەربایجان لە ھەموو بوارەکاندا، بەتایبەتی بازرگانیی بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان لە چوارچێوەی ھاریکارییەکانی نێوانیاندا.

سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە خۆشحاڵن بە بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ئاشتیی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا و، پشتیوانی پرۆسەکە دەکەن.

ھەروەھا سەرکۆمار ئەردۆغان، پیرۆزبایی ساڵڕۆژی لەدایکبوون و ھاتنی سەری ساڵی نوێی لە سەرکۆماری ئازەربایجان عەلیێڤ کرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın