سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان: "دەمانەوێت پرسی تیرۆر بۆ هەتاهەتایە چاره‌سه‌ر بكه‌ین"
سه‌ركۆماری توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "دەمانەوێت پرسی تیرۆر کە تێچووی لەسەر ئابوورییەکەمان گەیشتووەتە دوو تریلیۆن دۆلار، بۆ هەتاهەتایە چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند: "دەمانەوێت پرسی تیرۆر کە تێچووی لەسەر ئابوورییەکەمان گەیشتووەتە دوو تریلیۆن دۆلار، بۆ هەتاهەتایە چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
له میانی به‌شداری كردنی لە ٢٩هەمین کۆبوونەوەی گشتیی ئاسایی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی خاوەنکارانی تورکیا (TİSK)دا، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له گۆتاره‌كه‌یدا سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان باسی له كه‌مترین مووچه كرد له توركیادا و، ڕایگه‌یاند: "سبەی لیژنەی دیاریکردنی کەمترین موچه یەکەم کۆبوونەوە ئەنجامدەدا. چاوەڕوانم کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی خاوەنکارانی تورکیا کە نوێنەرایەتی خاوەنکاران دەکەن لە لیژنەکەدا هاوکاربن".
ڕاشیگه‌یاند: "ئەو شوێنەی لێیەوە ته‌ماشای پەیوەندیی نێوان کرێکار و خاوەنکار دەکەین، لەسەر بنەمای ماف و دادپەروەریە. سیستەمێک کە کەس تیایدا زەرەرمەند نەبێت، كاری پێشینەی هەموومانە".
سه‌ركۆمار ئەردۆغان باسی له پاراستنی مافی كرێكاران و سه‌لامه‌تیان كرد و، ڕایگه‌یاند: "تەنانەت یەک کرێکاریش بەهۆی کەمتەرخەمی، بێئاگایی یان چاوچنۆکیه‌وه زیانی بەربکەوێت، هیچ که‌سێكمان بەتایبەتی خاوەنکارەکانمان ناتوانن بەرپرسیارێتییەکەی هەڵبگرین".
هه‌روه‌ها سەرکۆمار ئەردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كان كرده‌وه بۆ دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی هه‌ڵئاوسان بۆ تاك خانه‌یی و، ڕایگه‌یاند: "بە دڵنیاییەوە بە ڕێنوێنیی بەرنامەی مه‌ودا مامناوه‌ند، دەگەینە ئاستی یەک ژمارەیی، کە ئامانجی کۆتاییمانە لە هەڵئاوساندا".

سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژه‌ی به زیاد كردنی ئه‌و پشتیوانیانه دا كه حكوومه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌ش به كرێكارانی ده‌كات و، ڕایگه‌یاند: "پشتیوانی مانگانەی ٢٥٠٠ لیرە بۆ ھەر کارمەندێک لە کۆمپانیا بچووک ومامناوەندەکان، لە ساڵی ٢٠٢٦دا دەگەیەنینە ٣٥٠٠ لیرە. کۆمپانیا گەورەکانیش دەخەینە بەرنامەکەوە".
گوتیشی: "بانکی ناوەندی سنوری ڕۆژانەی ڕیئێسکۆنته ١٥ هێندە زیادکرد و گەیاندیە ٤،٥ ملیار لیرە. لە قەرزی ڕیئێسکۆنتدا بە كه‌متر لەسەدی ٢٤،٩ هەڵئاوسان پێشکەشی هەناردەکارانمان دەکەین".

سه‌باره‌ت به پرسی تیرۆر، سەرکۆمار ئەردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر سه‌رخستنی هه‌وڵه‌كان كرده‌وه له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی توركیای بێ تیرۆردا و، ڕایگه‌یاند: "دەمانەوێت پرسی تیرۆر کە تێچووی لەسەر ئابوورییەکەمان گەیشتووەتە دوو تریلیۆن دۆلار، بۆ هەتاهەتایە چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
ڕاشیگه‌یاند: "تەنیا بە متمانە بەخۆبوون و بوێری دەتوانین بگەینە مه‌نزڵی تورکیای بێ تیرۆر. تەنیا بەم شێوەیەش دەتوانین ئەوانە نا‌ئومێد بکەین کە چاوەڕێی شکستمان دەکەن".

هه‌ر سه‌باره‌ت به تورکیای بێ تیرۆر، سه‌ركۆمار ئەردۆغان ڕاگه‌یاند: "به‌بێ دەرفەتدان بەوانەی ئومێدیان بە پەککەوتنی پرۆسەکە هەیە، به‌بێ گوێدانە ئەوانەی نەتەوە ڕه‌شبین ده‌كه‌ن، هەموومان به‌یه‌كه‌وه دەگەینە ڕۆژگارێکی دڵخۆش".
گوتیشی: "پێموایە ئەو كۆميسیۆنه‌ی هیوای گەلی ئێمەی بۆ ئەم پرۆسەیە بەهێز کرد، به‌هەمان شێوه تا کۆتایی درێژه به‌و متمانە بەخۆبوونە ده‌دات".

