بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٩ پلە بە پێوەری ڕیختەر باڵکئەسیری هەژاند
Balikesir
باڵکئەسیر - AA
کاتژمێر ١٠:٠٦ به كاتی ناوخۆ، لە قهزای سندرگی سەر بە پارێزگای باڵکئەسیر، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٩ پلە بە پێوەری ڕیختەر ڕوویدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاو (AFAD)دا بڵاوکراوەتەوە، لە قهزای سندرگ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٩ پلە بە پێوەری ڕیختەر تۆمار کراوە.
ئاماژە بەوە کرا کە بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ٦،٩٧ کیلۆمەتر ڕوویداوە.
پارێزگاری باڵکئەسیر، ئیسماعیل ئوستائۆغڵو لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمهڵایهتیی ڕایگهیاند: "لە قهزای سندرگی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٩ پلە بە پێوەری ڕیختەر ڕوویداوە. لە ئێستادا هیچ دۆخێکی نەرێنی نییە. هیوای سەلامەتی بۆ ئەو هاووڵاتیانە دەخوازم کە بوومەلەرزەکە کاریگەری لەسەریان دروستكردووه. خودای گەورە وڵات و نەتەوەکەمان لە کارەساتەکان بپارێزێت".
