ڕاگەیاندنی فهرمانگهی پەیوەندییەکان سەبارەت بە کۆبوونەوەی سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی پاکستان شەریف
سەرکۆمار ئەردۆغان بە سەرۆکوەزیرانی پاکستان شەریفی ڕاگەیاند ئامادەن هاوکاربن بۆ درێژهدان بهو میکانیزمهی بۆ دروستنهبوونی شهڕوپێكدادان لهنێوان پاکستان و ئەفغانستان بهدیهاتووه.
Ankara
عەشقاباد - AA
سەرکۆماری توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پاکستان، شاھباز شەریف ڕاگەیاند ئامادەن هاوکاربن بۆ درێژهدان بهو میکانیزمهی بۆ دروستنهبوونی شهڕوپێكدادان لهنێوان پاکستان و ئەفغانستان بهدیهاتووه.
سەرۆکایەتیی فهرمانگهی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری توركیا، ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە کۆبوونەوەی سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی پاکستان شەریف لە چوارچێوەی "کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی ئاشتیی و متمانه" لە عەشقابادی پایتەختی تورکمانستان بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییهکانی تورکیا-پاکستان و پرسە هەرێمیی و جیهانییەکان تاوتوێ کران.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوە كرد کە هەوڵ بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە باشەکانی نێوان تورکیا و پاکستان دەدەن و، كار دهكهن بۆ ئهوهی بە هەنگاوەکانی داهاتوو هاریکاریی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی وزە، بازرگانیی، وەبەرهێنان و بوارەکانی دیکە زیاتر بکەن.
ههورهها سهركۆمار ئەردۆغان باسی لهوه كرد کە درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوان پاکستان و ئەفغانستان مایەی دڵخۆشییە و، تورکیا ئامادەیە هاوکار بێت بۆ درێژهدان بهو میکانیزمهی بۆ دروستنهبوونی شهڕوپێكدادان لهنێوان پاکستان و ئەفغانستان بهدیهاتووه.
