سەرکۆمار ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا پوتین کۆبووەوە
Ankara
عەشقاباد -AA
سەرکۆماری توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین کۆبووەوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان، کە به مهبهستی بەشداری کردن لە "کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی ئاشتیی و متمانه" لە عەشقابادی پایتەختی تورکمانستانه، (کە بە بۆنەی ڕاگەیاندنی ساڵی ٢٠٢٥ بە "ساڵی نێودەوڵەتی ئاشتی و متمانه" بە بڕیاری كۆمهڵهی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ٣٠هەمین ساڵیادی پێگهی بێلایەنیی هەمیشەیی تورکمانستان ڕێکخراوه)، لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا بەردەوامە لە دیدار و كۆبوونهوهكانی.
سەرکۆمار ئەردۆغان، دوای کۆڕبەندەکە لە شوێنی حهوانهوهی خۆی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا پوتین کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەریهك له وەزیری دەرەوەی توركیا، هاکان فیدان و وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان، ئاڵپارسڵان بایراکتار و سەرۆکی میت، ئیبراهیم کاڵن و سەرۆکی فهرمانگهی پەیوەندییەکان له سەرۆکایەتی کۆمار، بورهانەددین دوران و گهورهڕاوێژکاری سەرۆکی کۆمار بۆ سیاسەتی دەرەوە و ئاسایش، ئاکیف چاغاتای کڵچ و جێگری سەرۆکی گشتیی ئاك پارتی، هالیت یەرەباکان بەشدار بوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
