Rewa Mahmut Hasan
24 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2017
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرکۆماری مۆزەمبیق، فیلیپ نیوسی کۆبووەوە و دواتر مەراسیمێک بۆ واژووکردنی رێککەوتنی نێوان تورکیا و مۆزەمبیق رێکخرا.
لە مەراسیمەکەدا ئەردۆغان گوتەیەکی پێشکەش کرد و باسی لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوانیان کرد.
ئه‌ردۆغان گوتی: "له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌ركۆماری مۆزه‌مبیق باسمان له هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزیش كرد. له‌وباره‌یەوه داوای پشتگیریمان لێ‌كردن. له مۆزه‌مبیقیش وه‌كو هه‌موو شوێنێکی دیكه‌ی جیهان رێكخراوه‌كان دزه ده‌كه‌نه ناو جومگه هه‌ستیاره‌كانی وه‌ك هێزی چه‌كدار و پۆلیس. هیوام خواست ئاگاداری ئه‌مه بن. ئه‌مه هیوا خواستنێكی برایانه و دۆستانه‌یه".