بورهانه‌ددین دوران: "پێویسته په‌ره به هاریکاریی به‌رجه‌سته‌تر بده‌ین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زانیاری نادروست"
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، بورهانه‌ددین دوران رایگه‌یاند: "پێویسته په‌ره به هاریکاریی به‌رجه‌سته‌تر بده‌ین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زانیاری نادروست، پێویسته میکانیزمی پشتڕاست کردنه‌وه‌ی هاوبه‌ش دروست بكه‌ین و ده‌بێت سیستمه‌كانی ئاگادارکردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته به‌گه‌ڕ بخه‌ین و له‌گه‌ڵ یه‌کتردا هاوبه‌شیان پێ بکه‌ین".
له میانی به‌شداری كردنی له کۆڕبه‌ندی دەوڵەتانی تورک بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زانیاری نادروست، که له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تیی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری توركیاوه ڕێکخرابوو، دوران گوتارێكی پێشكه‌ش کرد.
دوران خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به میوانداری کردنی میوانه‌كانی كۆڕبه‌نده‌كه له ئه‌نقه‌ره و، هیوای خواست "به‌ڵگه‌نامه‌ی دیدگای جیهانی تورک" ببێته مایه‌ی خێر و خۆشیی.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا دوران باسی له گرنگیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زانیاری نادروست كرد و، ڕایگه‌یاند: "پێویسته په‌ره به هاریکاریی به‌رجه‌سته‌تر بده‌ین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زانیاری نادروست، پێویسته میکانیزمی پشتڕاست کردنه‌وه‌ی هاوبه‌ش دروست بكه‌ین و ده‌بێت سیستمه‌كانی ئاگادارکردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته به‌گه‌ڕ بخه‌ین و له‌گه‌ڵ یه‌کتردا هاوبه‌شیان پێ بکه‌ین".
گوتیشی: "میکانیزمی هه‌ماهه‌نگیی که له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌کانمان دروستمان کردووه، له‌گه‌ڵ تۆڕی په‌یوه‌ندییه‌کانمان که له‌گه‌ڵ گه‌له‌که‌مان له ڕێگه‌ی 'خزمه‌تگوزاریی ڕاپۆرتی زانیاری نادروستی (e-devlet) ه‌وه دامانمه‌زراندووه، گرنگییه‌کی زۆریان هه‌یه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زانیاری نادروستدا. به‌م سیستمه‌ی دامانمه‌زراندووه تا ئێستا نزیکه‌ی دوو هه‌زار و ٥٠٠ زانیاریی نادروستمان ئاشکرا کردووه".
