Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سهرۆكی فهرمانگهی پهیوهندییهكان له سهرۆكایهتی كۆماری توركیا، بورهانهددین دوران ڕایگهیاند: "پەیوەندی خاوەنی ڕووبەرێکی فراوانی کاریگەرە کە لە میدیاوە بۆ دیجیتاڵ، کلتوور و دیپلۆماسی گشتیی درێژ دەبێتەوە. ئەوانەی سەرپەرشتیی ئەم بوارە دەکەن، تەنیا ڕۆژهڤی ئێمە دیاری ناکەن، بەڵکو نەخشەی داهاتووش دەکێشن. لەم چوارچێوەیەدا وەک فەرمانگەی پەیوەندییەکان بنیاتنانی ئیکۆسیستمێکی پەیوەندی کە تیایدا زانیاریی دروست، پشتڕاستکراوە و جێ متمانە بکرێتە بنەما، وەک كاری له پێشینه دەبینین".

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری توركیا، بورهانەددین دوران لە کردنەوەی پێنجهەمین لووتكەی نێودەوڵەتیی ستراتكۆم لە ئیستانبوڵ، گوتارێكی پێشكهش كرد.
له گوتارهكهیدا دوران ئاماژهی بهوه كرد كه پەیوەندی خاوەنی ڕووبەرێکی فراوانی کاریگەرە کە لە میدیاوە بۆ دیجیتاڵ، کلتوور و دیپلۆماسی گشتیی درێژ دەبێتەوە و، ڕایگهیاند: "ئەوانەی سەرپەرشتیی ئەم بوارە دەکەن، تەنیا ڕۆژهڤی ئێمە دیاری ناکەن، بەڵکو نەخشەی داهاتووش دەکێشن. لەم چوارچێوەیەدا وەک فەرمانگەی پەیوەندییەکان بنیاتنانی ئیکۆسیستمێکی پەیوەندی کە تیایدا زانیاریی دروست، پشتڕاستکراوە و جێ متمانە بکرێتە بنەما، وەک كاری له پێشینه دەبینین".

گوتیشی: "لە هەر خاڵێکدا کە قەیرانی جیهانی بووبێتە درێژخایەن، وەک تورکیا ههڵوێست و مۆدێلی تایبەت بە خۆمان نیشان داوە. ههوڵمانداوه و دهیدهین كه چارهسهر بۆ ئەو قەیران و پێکدادانانەی لە ئارادان بدۆزینهوه، سەرەتا لە ناوچەکەمان و پاشان لەسەر ئاستی جیهانی. ئەم ههوڵانهشمان تەنها پەرچەکرداری دیپلۆماسی نییە، بەڵکو ڕەنگدانەوەی هۆشیاریی بەرپرسیارێتی مێژوویی و تێگەیشتنی سیاسەتی دەرەوەی فرەڕەهەندیمانە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
