سەرما و سۆڵەی توند باڵی به‌سه‌ر پارێزگاكانی قه‌رس، ئەردەخان و ئەرزەڕوم كێشاوه
Kars
قه‌رس/ئەردەخان/ئەرزەڕوم - AA
سەرما و سۆڵەی توند کە باڵی به‌سه‌ر پارێزگاكانی قه‌رس، ئەردەخان و ئەرزەڕوم كێشاوه، کاریگەری نەرێنیی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دروست کردووە.
لە پارێزگای قه‌رس کە پلەی گەرما به شەودا دابه‌زیوه بۆ ١٤ پلە ژێر سفر سه‌دی، بەهۆی کاریگەری سەرمای زۆرەوە ناوچە ئاوییەکان بەستوویانە، ڕووەک و دره‌خته‌كانیش شه‌خته‌یان گرتووه.
لەناو ئەو سروشتەی بەهۆی بەفره‌وه به‌رگی سپی پۆشیبوە، ژماره‌یه‌ك ڕێوی بینران کە بەدوای خۆراکدا دەگەڕان.
لە قەزای ساریكامش، بەهۆی کاریگەری سەرما و سۆڵەی تونده‌وه، جامی دووكان و ئۆتۆمبێلەکان بەستوویانە و سه‌هۆڵبه‌ندان له ناوچە ئاوییەکان دروست بووه.
ئەو ئاژەڵە کێوییانەی بەهۆی ناله‌باره‌ی کەشوهەواوە به ئه‌سته‌م خۆراکیان دەستدەکەوێت، لەناو سروشتدا وێنەگیران.
لە پارێزگای ئەردەخان کە پلەی گەرما لە شەودا بۆ ١٢ پلەی ژێر سفری سه‌دی دابه‌زیوه، سه‌رڕووی چەم و گۆمەکان بەستوویانە و دره‌خته‌کانیش به شه‌خته داپۆشراون.
لە پارێزگای ئەرزەڕوم کە گەرمیپێوەکان لە شەودا ٩ پلەیان لەژێر سفر نیشاندا، هاوكات بەهۆی سەرمای زۆرەوە جامی چه‌ندین ئۆتۆمبێلی ڕاگیراو بەستوویانە.
