توركيا

ئاک پارتی ڕاپۆرتی كۆميسیۆنی هاده‌نگیی نه‌ته‌وه‌یی و برایەتیی و دیموکراسیی پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا کرد

بریكاری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاک پارتی، عەبدولحەمید گوڵ: "ڕاپۆرتەکەمان لە ١٥ ناونیشاندا پێشکەش کردووە و ڕاپۆرتێکی ٦٠ لاپەڕەییە".

İsa Toprak  | 19.12.2025 - نوێکردنەوە : 19.12.2025
ئاک پارتی ڕاپۆرتی كۆميسیۆنی هاده‌نگیی نه‌ته‌وه‌یی و برایەتیی و دیموکراسیی پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا کرد

TBMM

ئه‌نقه‌ره‌ - AA

ئاک پارتی ئەو ڕاپۆرتەی کە لە چوارچێوەی کارەکانی كۆميسیۆنی هاده‌نگیی نه‌ته‌وه‌یی، برایەتیی و دیموکراسییدا ئامادەی کردوو، پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا کرد.

بریكاری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاک پارتی له‌ په‌رله‌مانی توركیا، عەبدولحەمید گوڵ و سەرۆکی كۆميسیۆنی داد لە پەرلەمان، جونەیت یوکسەل و جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، مستەفا شەن ڕاپۆرتەکەیان ڕادەستی سکرتاریەتی گشتیی پەرلەمانی تورکیا کرد.

دوای ڕادەستکردنی ڕاپۆرتەکە، گوڵ لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد ڕاپۆرتەکەیان سەبارەت بە تورکیای بێ تیرۆر كه‌ بە بەشداریی ئەندامانی فراکسیۆنی ئاک پارتی لە كۆميسیۆنه‌كه‌ و ڕەزامەندی سەرکۆمار و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئامادە کراوە، پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانیان کردووە.

گوڵ جەختی لەسه‌ر گرنگیی پرۆسەكه‌ بۆ تورکیا کردەوە و سوپاسی سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی و سەرۆکی پەرلەمان، نوعمان کورتوڵموش کرد کە بە سیاسەتی پێداگرانە و سەرکردایەتییان ڕێگەیان بۆ ئەم هەنگاوە کردووەتەوە.

سەبارەت بە ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکە گوڵ ڕایگه‌یاند: "ڕاپۆرتەکەمان لە ١٥ ناونیشاندا پێشکەش کردووە، ڕاپۆرتێکی ٦٠ لاپەڕەییە. بە کارێکی زۆر چڕوپڕ و بە هەماهەنگیی لەگەڵ سەرجەم هاوڕێیانی ئەندامی كۆميسیۆنه‌كه‌ و دەستە پەیوەندیدارەکانی پارتەکەمان هەڵسەنگاندنەکانمان ئەنجام داوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın