Burak Akay,Ramal Abdullah Mahmood
30 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2018
چاناككاله - AA
له ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ٠٣:٠٠ه‌وه به شێوه‌ی پچڕ پچڕ به‌فر له به‌رزاییه‌كانی شاری چاناككاله و چه‌ند خاڵێك له رێگای چاناككاله-ئیزمیر ده‌بارێت.
تیمه‌كانی هاتوچۆش شۆفێرانیان له‌و ناوچانه ئاگاداركردۆته‌وه كه به‌فریان لێ كه‌ڵه‌كه‌بووه و تیمه‌كانی راماڵینی به‌فریش سه‌رقاڵی راماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌ر شه‌قامه‌كانن.
له سه‌ر پردی ئێرهنكۆی له سه‌ر رێگای چاناككاله-ئیزمیر له زنجیره رووداوێكی هاتوچۆدا حه‌وت ئۆتۆمبێل به‌ریه‌ك كه‌وتن. به‌ڵام رووداوه‌كه قوربانی و برینداری لێنه‌كه‌وته‌وه.