Fahrettin İbrahim
27 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2018
هه‌ولێر - AA
مانگی سووری توركیا یارمه‌تی به‌سه‌ر هه‌زار خێزانی زیانلێكه‌وتووی لافاوه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی هه‌ندێك ناوچه‌ی مووسڵ بڵاوكرده‌وه.
به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانیان، مانگی سووری توركیا له كه‌مپی ئاواره‌كانی گه‌یاره، یارمه‌تی خواردن و به‌تانی به‌سه‌ر هه‌زار زیانلكهوتووی لافاوه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی بڵاوكرده‌وه.
به‌رپرسێكی مانگی سووری توركیا به ناوی ئه‌حمه‌د فه‌یسه‌ڵ له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند كه له هه‌ر شوێنێكی جیهان، كاره‌ساتێك بقه‌ومێ، ئه‌وه به خێرایی خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه شوێنه‌كه و یارمه‌تی زیانلێكهوتووان ده‌ده‌ن.
فه‌یسه‌ڵ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له كه‌مپی گه‌یاره كه ئاواره‌كانی تێدا نیشته‌جێ كراوه، یارمه‌تیان به‌سه‌ر هه‌زار خێزان دابه‌ش كردووه.
رۆژی هه‌ینی رابردوو به هۆی لافاو له هه‌ندێك ناوچه‌ی عێراق، ٢١ كه‌س گیانی له ده‌ستداو ١٨٠ كه‌سیش بریندار ببوون.