Mohammed Baqi Hussein
30 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2016
رۆما - AA
به‌یانیی ئه‌مڕۆ بوومەلهرزهیهك به‌گوڕی 6.5 پله به‌پێوه‌ری ریخته‌ر ناوه‌ڕاستی ئیتاڵیای هه‌ژاند و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان برینداربوونی چه‌ند كه‌سێكی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانیی ئه‌و وڵاته، فابریزیۆ كورسیۆ له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به بوومەلهرزهكه رایگه‌یاند، بوومەلهرزهكه كاتژمێر 07:40 به‌كاتی ناوخۆی ئیتاڵیا روویداوه و گوڕه‌كه‌ی 6.5 پله‌ی ریخته‌ر بووه.
كورسیۆ گوتی: "بریندار هه‌یه به‌ڵام تا ئێستا هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی هیچ كه‌سێكمان بەدەست نه‌گه‌یشتووه".
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی به‌رگریی شارستانی ئه‌و وڵاته‌وه به‌دەست مێدیاكان گه‌یشتووه، به‌هۆی بوومەلهرزهكهوه 10 كه‌س بریندار بوون كه یه‌كێكیان برینه‌كه‌ی سه‌خته.
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی Rainews24، بازیلیكای سان بێنێدێتتۆ له شاری نۆرسیا رووخاوه و هه‌ندێك له بینا دێرینه‌كانی شارۆچكه‌ی تۆلهنتینۆ كه ده‌كه‌وێته هه‌مان ناوچه رووخاون. هه‌روه‌ها هه‌ندێك له بیناكانی شارۆچكه‌ی ئاماتریس رووخاون كه له بوومەلهرزهكهی 24ی ئابی رابردووش‌دا هه‌ندێكیان رووخا بوون.
به‌رپرسانی ناوه‌ندی جیۆفیزیك و گڕكانناسیی ئیتاڵیا رایانگه‌یاند، چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له شارۆچكه‌ی ئامارتیس كه 24ی ئابی رابردوو تیایدا له ئه‌نجامی بوومەلهرزهیهكی 6 پهلهییدا 300 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، چه‌ند جووڵه‌یه‌كی زه‌مینیی یه‌ك له‌دوای یه‌ك تۆماركراوه.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی شارۆچكه‌ی ئوسسییتا، مارینا ریناڵدی كه ناوه‌ندی بوومەلهرزهكهی ئه‌مڕۆ و بوومەلهرزهكهی 26ی تشرینی یه‌كه‌م بووه له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا گوتی: "له‌ناو ئوتومبێلهكهمدا نوستبووم. هه‌موو شتێك داڕما. كارهساتبوو".
راشگه‌یه‌نرا کە هه‌ریه‌ك له سه‌ركۆماری ئیتاڵیا، سێرجیۆ ماتارێلا و سه‌رۆكوه‌زیران، ماتیۆ رێنزی له‌نزیكه‌وه چاودێریی پێشهاته‌كانی بوومەلهرزهكه ده‌كه‌ن.
له شاری رۆمای پایته‌ختیش كه بوومەلهرزهكه تیایدا هه‌ستی پێكراوه، لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی زیانه‌كانی شوێنه‌واره مێژووییه‌كانه‌وه ده‌ستپێكرا.