Muhammet Ali Kemal
31 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کیری پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوە دیپلۆماتییەکانەوە دەستکەوتوون، لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باسی ئەو بڕیارە کراوە کە بەمەبەستی جێهێشتنی تورکیا لەلایەن خێزانی کارمەندانی کونسوڵگەریی ئەمریکاوە لە ئیستانبوڵ دراوە و هاوکات تاوتوێی هاریکارییەکانی نێوان هەردوولا لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا کراوە.