Mahmut Atanur,Mohammed Baqi Hussein
21 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2018
جاكارتا - AA
له ئیندۆنێزیا موسڵمانان له مانگی ره‌مه‌زاندا به شۆربای مۆز به‌ربانگ ده‌كه‌نه‌وه.
موسڵمانان به خواردنی شۆربای مۆز كه به زمانی ئیندۆنێزی به "kolak pisang" ناسراوه به‌ربانگ ده‌كه‌نه‌وه كه له ماڵ و رێستۆرانته‌كاندا ئاماده ده‌كرێت و له به‌رده‌م مزگه‌وته‌كاندا ده‌فرۆشرێت.
به‌درێژایی مانگی ره‌مه‌زان له رێستۆرانته‌كانی ئیندۆنێزیادا وه‌ك سه‌ره‌تا شۆربای مۆز به‌بێ به‌رامبه‌ر پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه بۆ خوانی به‌ربانگ رووی تێده‌كه‌ن.
به‌ربانگكردنه‌وه به شۆرابی مۆز له‌بری خوادنه قورسه‌كان باشه بۆ لاوازی و ئاستی شه‌كری خوێن كه له رۆژدا داده‌به‌زێت.
شۆربای مۆز كه بووه به یه‌كێك له‌و خواردنانه‌ی موسڵمانانی ئیندۆنێزیا بۆ سه‌ر سفره‌ی به‌ربانگ له ره‌مه‌زاندا ده‌ستبه‌رداری نابن، به شه‌كر و ئاوی گوێزی هیندی و مۆز و چه‌ند جۆرێكی سه‌وزه ئاماده ده‌كرێت.
شۆرباكه هه‌روه‌ها چه‌ند جۆرێكی میوه‌ی تێده‌كرێت و له بازاڕه‌كاندا ده‌فرۆشرێت.
ئیبو ئاتیكا یه‌كێكه له فرۆشیارانی شۆربای مۆز و ده‌ڵێت، "له‌كاتێكدا مۆزه‌كه به هه‌ڵم ده‌كوڵێنرێت، ده‌كرێت خوێ، ڤانێلا، شه‌كری قاوه‌یی و په‌تاته‌ی شیرینی تێبكرێت. شۆربای مۆز كه تایبه‌ته به مانگی ره‌مه‌زان، له‌كاته‌كانی دیكه‌دا زۆر نافرۆشرێت، به‌ڵام له ره‌مه‌زاندا له هه‌موو شوێنێك ده‌ستده‌كه‌وێت".
موسڵمانانی ئیندۆنێزیا به خۆراكی سووك رۆژووه‌كانیان ده‌شكێنن و دوای نوێژی ته‌راویح نانی ئێواره ده‌خۆن.