Zana Natık Kerem
21 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2018
کابول ــ AA
لە ئاکامی ھێرشێکی چەکداری لە ولایەتی قەندەھار باشووری ئەفغانستان، پێنج شارەزایی پووچەڵکردنەوەی مین کوژران.
بەرپرسی پۆلیسی قەندەھار، جەنەرال عەبدولرەزاق بۆ ئاژانسی ئانادۆڵوی گوتی: "ژمارەیەک چەکداری نەناسراو، ھێرشیانکردووەتە سەر ژمارەیەک شارەزای پووچەڵکردنەوەی مین لە ناوچەی میواند".
جەنەرال عەبدولرەزاق ئاماژەی بەوەشدا، ھێرشەکە لەو کاتەدا ئەنجامدراوە کە ئەو شارەزاییانە خەریکی پووچەڵکردنەوەی مین بوون لە ناوچەکە.
بەرپرسی پۆلیسی قەندەھار راشیگەیاند کە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، پێنج لەو شارەزاییانە کوژراون و یەکێکی دیکەش رفێنراوە.
جەنەرال عەبدولرەزاق، بەرپرسیارییەتی ئەنجامدانی ھێرشەکەی خستە ئەستۆی بزووتنەوەی تاڵیبان.
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشەکە رانەگەیاندووە.