كۆچی دوایی بێرنارد لویس
- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ (له‌باره‌ی مێژوونووس بێرنارد لویس کە پێرێ کۆچی دوایی کرد): "بۆ تێگه‌یشتن له چه‌ندین بابه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، قه‌رزاری كتێبه‌كانی ئه‌وم".
Washington DC
واشنتۆن - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ له‌باره‌ی مێژوونووس بێرنارد لویس کە پێرێ کۆچی دوایی کرد رایگه‌یاند، "بۆ تێگه‌یشتن له چه‌ندین بابه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، قه‌رزاری كتێبه‌كانی ئه‌وم".
مایک پۆمپیۆ نووسراوێكی له‌باره‌ی كۆچی دوایی شاره‌زای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێرنارد لویس بڵاوكرده‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه جیهان زانایه‌كی راسته‌قینه و مرۆڤێكی نایابی له‌ده‌ستداوه و نووسیویه‌تی:
"ته‌نها جارێك چاوم پێیكه‌وتووه، به‌ڵام زۆرم له نووسینه‌كانی خوێندووه‌ته‌وه. بۆ تێگه‌یشتن له چه‌ندین بابه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، قه‌رزاری كتێبه‌كانی ئه‌وم. لویس داكۆكیكارێكی توندی دیموكراسی بوو له هه‌موو جیهاندا به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشه‌وه. ئه‌ویش وه‌ك من باوه‌ڕی وابوو، پێویسته ئه‌مریكییه‌كان شانازی به هێزی وڵاته‌كه‌یانه‌وه بكه‌ن".
مێژوونووس بێرنارد لویس-ی جوولەکە به‌ڕه‌گه‌ز ئینگلیز كه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی ئیسلام، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و رۆژئاوا نووسیویه‌تی، پێرێ له ته‌مه‌نی 102 ساڵیدا له ئه‌مریكا كۆچی دوایی كرد.
بێرنارد لویس پڕۆفیسۆری زانكۆی پرینستۆن بوو له ئه‌مریكا و یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی كه راوێژكاره‌كانی سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا، جۆرج ده‌بلیو بوش له میانی داگیركردنی عێراقدا په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردووه و بۆچوونه‌كانیان وه‌رگرتووه.
لویس ساڵی 1916 له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا له‌دایك بووه و خوێندنی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆراكه‌ی زیاتر له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئیسلام ئه‌نجامداوه.
ئه‌و مێژوونووسه زمانه‌كانی لاتینی، یۆنانی، عیبری، عه‌ره‌بی، فارسی و توركیی زانیوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، مێژووی ئیسلام، جیهانی عه‌ره‌بی و ده‌وڵه‌تی عوسمانی ئه‌نجامداوه كه خۆی له زیاتر له 40 كتێب و 100 مه‌قاله‌دا ده‌بینێته‌وه.