Mehmet Fatih Aslan
25 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2018
ئورفا - AA
ئورفاییهكان له‌گه‌ڵ گه‌شتیارانی ناوخۆیی و بیانی، له شارۆچكه‌ی هالفه‌تی، له كه‌نار رووبای فورات به‌رامبه‌ر دیمه‌نی سه‌رنجراكێش و ناوازه‌ی كه‌ناره‌كه به‌ربانگ ده‌كه‌نه‌وه.
گه‌شتیاران ئه‌و رێستۆرانت و دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تیانه هه‌ڵده‌بژێرن بۆ به‌ربانگكردنه‌وه كه له‌سه‌ر رووباره‌كه دروستكراون و، چێژ له خواردنی ناوخۆیی شارۆچكه‌كه وه‌رده‌گرن.
دوای به‌ربانگكردنه‌وه، گه‌شتیاران به كه‌نار رووباره‌كه‌دا پیاسه ده‌كه‌ن و سه‌رقاڵی رۆژ له جه‌سته ده‌رده‌كه‌ن.
قایمقامی هالفه‌تی، شه‌ره‌ف ئاڵبایراك، به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه هالفه‌تی له نزیكترین خاڵدایه له ئاو و سروشتی جوانی، له‌به‌رئه‌وه له مانگی ره‌مه‌زاندا گه‌شتیارێكی زۆر رووی تێده‌كه‌ن.
ئاڵبایراك باسی له‌وه كرد كه زۆر كه‌س له پاڵ جوانی رووباری فوراتدا ده‌یه‌وێت به‌ربانگ بكاته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هالفه‌تی هه‌ڵده‌بژێرێت و، گوتی: "ههلفهتی به به‌راورد به پارێزگا و شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ری له نزیكترین خاڵدایه له ئاوه‌وه و به‌هۆی جوانی سروشتیه‌وه جێگه‌ی سه‌رنجه. ئه‌و سه‌رنجه‌ش مانگی ره‌مه‌زان به‌رده‌وام ده‌بێت. هه‌ندێک له گه‌شتیاران بۆ به‌ربانگكردنه‌وه له كه‌نار رووباره‌كه سه‌ردان ده‌كه‌ن".