Sangar Hamad Azeez
25 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، حامی ئاكسۆی هەڵسەنگاندنی بۆ بابەتی ئەو شاندە ئەمریکییە کرد کە سەبارەت بە گفتوگۆکردن دەربارەی منبج لە تورکیان.
ئاکسۆی لەبارەی بڕیاری كۆنگرێسی ئه‌مریكا سەبارەت بە F-35ه‌وه گوتی: "له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م جۆره هه‌نگاوانه‌دا ئێمه‌ش ناچارده‌بین وه‌ڵام بده‌ینه‌وه."
ئاکسۆی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه شاندێكی ئه‌مریكی ئه‌مڕۆ له توركیا له‌باره‌ی منبج كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، حامی ئاكسۆی گوتی: " ئەمڕۆ دووەمین کۆبوونەوەی ئەو شاندە ئەنجام دەدرێت. بڕیارە لە ٤ی حوزەیران بڕیاری کۆتایی هەردوو وڵات لەبارەی بابەتەکەوە بدرێت".