Esat Fırat
11 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2021
قودس – AA
له میانی ئاماده‌كارییه‌كاندا بۆ مانگی ره‌مه‌زان، دوێنێ سه‌دان فه‌ڵه‌ستینی ده‌ستیان به پاككردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی ئه‌قسا كرد كه یه‌كه‌مین قیبله‌ی موسڵمانانه و ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی كۆنه شار له قودسی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو.
سه‌دان ئه‌ندامی باڵی باشووری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ١٩٤٨ فه‌ڵه‌ستین كه له‌لایه‌ن فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی هاووڵاتیی ئیسرائیله‌وه پێكهێندراوه حه‌ره‌می شه‌ریفیان له قودسی رۆژهه‌ڵات پاككرده‌وه.
هاووڵاتییەکان حه‌وشه‌ی مزگه‌وته‌كه‌یان شۆرد، ناو مزگه‌وته‌كه‌یان رێكخسته‌وه و گۆڕستانی موسڵمانانیشیان پاككرده‌وه كه ده‌كه‌وێته ژێرئاوی حه‌ره‌می شه‌ریف.
بەڕێوەبەری كۆمه‌ڵه‌ی ئیغاسەی ٤٨، غازی عیسا به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵّۆی راگه‌یاند كه له میانی هه‌ڵمه‌تی "سه‌ره‌تا قودس" بۆ جاری دوازدەههم له‌سه‌ریه‌ك ئه‌م چالاكییه‌كان ئه‌نجامداوه و سه‌دان هاووڵاتی كه له فه‌ڵه‌ستینی ناوه‌وه (شاره فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی سه‌ربه ئیسرائیل)ه‌وه هاتوون به‌شدارییان له پاككردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه‌دا كردووه.
غازی عیسا جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه كه به‌مه‌به‌ستی وابه‌سته‌یییان به مزگه‌وتی ئه‌قساوه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به منداڵ و ژن پیاوه‌وه روو له مزگه‌وته‌كه ده‌كه‌ن.
له ١٩٦٧ه‌وه قودسی رۆژهه‌ڵات و كه‌ناری رۆژئاوا له‌ژێر داگیركاری ئیسرائیلدان.