Turgut Alp Boyraz,Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
25 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2017
قودس - AA
راگه‌یه‌نرا ئه‌و پشكنینه‌ی کە پۆلیسی ئیسرائیل له ده‌روازه‌كانی مزگه‌وتی ئه‌قسا ئه‌نجامی ده‌دا، هه‌ڵگیراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی مزگه‌وتی ئه‌قسا، شێخ ناجی بهكیرات له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووەتەوە و رایگه‌یاندووە، پۆلیسی ئیسرائیل ده‌ستی به هه‌ڵگرتنی پشكنینه‌كان كردووه، به‌ڵام كامێرای چاودێرییان جێگیركردووه. بهكیرات راشیگه‌یاند دانانی كامێرا وه‌ڵامی خواسته‌كانیان ناداته‌وه و ئه‌مه قبووڵ ناكه‌ن.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ئیسرائیل دوای كۆبوونه‌وه‌ك كه تا دره‌نگانی شه‌وی خایاند، راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه، "ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش به پێی پێشنیازی هه‌موو یه‌كه ئه‌منییه‌كان، بڕیاری دا به لادانی پشكنینه‌كان و به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتوو وه‌ك جێگره‌وه. به‌م جۆره ده‌توانرێت ئاسایشی ئه‌و كه‌سانه بپارێزرێت كه له قودسی کۆن و مزگه‌وتی ئه‌قسا په‌رستش ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه تا جێبه‌جێكردنی رێوشوێنه ته‌كنه‌لۆجییه پێشكه‌وتووه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر پۆلیس له شاره‌كاندا جێگیردهكرین و، هه‌نگاوی پێویست ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش بۆ ئه‌و گه‌شتانه‌ی بۆ ئه‌قسا ئه‌نجام ده‌درێن.
هاوكات له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌یش كراوه كه رێوشوێنه ته‌كنه‌لۆجییه نوێیەكان له‌مڕۆوه تا شه‌ش مانگی دیكه ته‌واوده‌بن و حكوومه‌ت بڕی 100 ملیۆن شێکل (نزیكه‌ی 28 ملیۆن دۆلار)ی بۆ ته‌رخان كردووه.
به‌رپرسێكی كابینه‌ی ئاسایش كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت به رۆژنامه‌ی هائارێتزی ئیسرائیلی راگه‌یاندووه كه ئیسرائیل نیازی وایه پێگه‌ی مزگه‌وتی ئه‌قسا بپارێزێت.