Mohammed Baqi Hussein
08 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2016
راگه‌یه‌نرا گرووپێك له نیشتهجێكراوانی یه‌هوودی له‌ژێر پارێزگاریی پۆلیسی ئیسرائیل‌دا، چوونه‌ته نێو حه‌وشه‌ی مزگه‌وتی ئه‌قساوه.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی ئیداره‌ی وهقفهكانی ئیسلامیی قودس فیراس الدهبهس لهڕوونكردنهوهیهكیدا بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو رایگه‌یاند: "نزیكه‌ی 90 نیشته‌جێكراوی یه‌هوودی، له‌ژێر پارێزگاریی ئه‌منیی توندی پۆلیسی ئیسرائیل‌دا چوونه‌ته نێو حه‌وشه‌ی مزگه‌وتی ئه‌قساوه".
ده‌به‌س رایگه‌یاند گرووپه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك له حه‌وشه‌ی مزگه‌وته‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه و سرودی ئاینیی خۆیان ئه‌نجامداوه.
چوونه‌ژووره‌وه‌ی یه‌هوودییه نیشته‌جێكراوه‌كانی قودس بۆ نێو مزگه‌وتی ئه‌قسا به‌پشتیوانیی پۆلیسی ئیسرائیل، كاردانه‌وه‌ی هاووڵاتیانی فه‌ڵه‌ستینیی لێده‌كه‌وێته‌وه و به‌وهۆیه‌وه له مزگه‌وتی ئه‌قسا، زوو زوو گرژی رووده‌دات.