Mohammed Baqi Hussein
02 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2016
له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی دۆسیه‌ی تیرۆردا له ئورفا، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هالفه‌تی سەر بە پارێزگای ئورفا كه سه‌ربه ده‌به‌په‌یه، ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی كه داواكاری گشتیی شاره‌كه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، هێزه‌كانی پۆلیس له بینای شارهوانیهكه گه‌ڕان و پشكنینیان ئه‌نجامدا.
به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه هێزه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كۆمپیوته‌ر و به‌ڵگه و دۆكومێنتدا گرت.
دواتریش له‌ئۆپه‌راسیۆنێكدا سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كه مسته‌فا بایرام ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردن بۆ 24 كه‌سی دیكه ده‌ركراوه و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه هێشتا به‌رده‌وامه.