Rewa Mahmut Hasan
01 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هەریەک لە سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجێلا مێرکل باسیان لە پرسی سووریاو ناوچەکە کرد.
لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس لە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ حەلەب کردووە و جەختیان کردۆتەوە لە هەرچی زووترە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بە ناوچەکە.
لەبارەی پەنابەرانیشەوە ئەردۆغان داوای کردووە کە یەکێتیی ئەورووپا بەرپرسیارێتییەکانی خۆی بەجێ بگەیەنێت.
لەبەشێکی تری پەیوەندییەکەدا ئەردۆغان و مێرکل باسیان لە پرسی رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر کردو تورکیا داوای لە ئەڵمانیا کردووە رۆڵێکی گرنگ بگێرێت لە پرسی رووبەڕوو بوونەوەی پەکەکەو فەتۆ و دەستبەسەراگرتنی سەرچاوە داراییەکانیاندا.