Mazın Asad
04 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2017
مانیسا - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی سەردانەکەی بۆ شاری مانیسا، بەشداری لە رێوڕەسمی کردنەوەی کۆمەڵە پرۆژەیەک کرد و تیایدا گوتارێکی پێشکەشکرد.
ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە نە بە ھێرشی رێکخراوانی تیرۆریستی و نەش بە گۆشەگیرکردنی تورکیا رێگری لە ئامانجەکانی وڵات دەکرێت و گوتیشی: "لەگەڵ شەھیدەکانی ئەمڕۆ بەیانی، دوو رۆژە ٩ شەھیدمان داوە. رەحمەتیان بۆ دەنێرین. بەڵام باجەکەمان زۆر قورسی لێیان پرسی کە ٥٥ تیرۆریست کوژرا. ھێشتا تەواو نەبووە، لەو ناوچەیەدا لە ئێستادا کاری گەڕان و پشکنین درێژەی ھەیە. بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتووە، موژدەی زۆر جیاوازمان بۆ دێت. ئێمە تا بنیان چاودێرییان دەکەین. لەوێدا دەیان دۆزینەوە و رێکاری پێویست دەکەین. جا قەندیل بێت یان شنگال (ئۆپەراسیۆن) بەردەوام دەبین. بۆچی؟ خوێنی شەھیدەکانمان لەسەر زەوی جێناھێڵین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی گوتەکانی سەرۆکی گشتی جەھەپە، کەماڵ کڵچدارئۆغڵو رایگەیاند: "ھەڵدەستی لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ھەندێک لە سەرۆک شارەوانییەکان قسە بە پارتەکەمان دەڵێت. بە تۆ چی؟ تۆ سەیری نێو پارتەکەی خۆت بکە. ستراتیژی و تاکتیکی نێو پارتەکەمان کە ئێستا پەیرەو دەکرێت پەیوەندی بە تۆوە نییە. تۆ سەیری خۆت بکە. چەند ساڵە لەسەر پارتەکەتی، تا ئێستا ھەڵبژاردنێکت بردووەتەوە؟ لە رۆژئاوا کەسێک کە لە ھەڵبژاردن دەدۆڕێت، دەستلەکار دەکێشێتەوە. تۆ نۆ ھەڵبژاردنت دۆڕاندووە و ھێشتا لەوێدایت. ئێمە بۆ ئەوە دۆڵخۆشین. بۆچی دڵخۆشین؟ گۆڵپارێزێکی وەھا دۆڕاو کە بەردەوام گۆڵی لێدەکرێ، ھیچ بایەخێکی نییە".
ئەردۆغان لەبارەی گوتەکانی سەرۆکی گشتی جەھەپە، کەماڵ کڵچدارئۆغڵو، گوتی: "ھەڵدەستی لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ھەندێک لە سەرۆک شارەوانییەکان قسە بە پارتەکەمان دەڵێت. بە تۆ چی؟ تۆ سەیری نێو پارتەکەی خۆت بکە. ستراتیژی و تاکتیکی نێو پارتەکەمان کە ئێستا پەیرەو دەکرێت پەیوەندی بە تۆوە نییە. تۆ سەیری خۆت بکە. چەند ساڵە لەسەر پارتەکەتی، تا ئێستا ھەڵبژاردنێکت بردووەتەوە؟ لە رۆژئاوا کەسێک کە لە ھەڵبژاردن دەدۆڕێت، دەستلەکار دەکێشێتەوە. تۆ نۆ ھەڵبژاردنت دۆڕاندووە و ھێشتا لەوێدایت. ئێمە بۆ ئەوە دۆڵخۆشین. بۆچی دڵخۆشین؟ گۆڵپارێزێکی وەھا دۆڕاو کە بەردەوام گۆڵی لێدەکرێ، ھیچ بایەخێکی نییە".سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ھەروەک دەبینرێت، تورکیا سێیەم گەورەترین وەرچەرخانی لە مێژووی خۆی بە سەرکەوتوویی تەواو کرد، ئێستا لە ژێر رۆشنایی ئامانجەکانی ٢٠٢٣ ئامادەکاری بۆ ھەنگاوی چوارەم لە وڵاتەکەمان دەکەین. ھەروەک گەشەسەندنی سەدا ٤ی ئاستی پیشەسازی جیھان، تورکیاش گەیشتووە بە ئاستی سەدا ٤ لە ئاستی پیشەسازی جیھان".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "ھەروەک دەبینرێت، تورکیا سێیەم گەورەترین وەرچەرخانی لە مێژووی خۆی بە سەرکەوتوویی تەواو کرد، ئێستا لە ژێر رۆشنایی ئامانجەکانی ٢٠٢٣ ئامادەکاری بۆ ھەنگاوی چوارەم لە وڵاتەکەمان دەکەین. ھەروەک گەشەسەندنی سەدا ٤ی ئاستی پیشەسازی جیھان، تورکیاش گەیشتووە بە ئاستی سەدا ٤ لە ئاستی پیشەسازی جیھان".