İlkay Güder,Ramal Abdullah Mahmood
04 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە فەرماندەیی هێزی ئاسمانی سوپای تورکیا بنکە و بارەگاکانی پەکەکەی لە ناوچەکانی قەندیل، سینات، هەفتانین، گارە، مەتینا، ئاڤەشین، باسیان، زاپ و خواکورک کردە ئامانج. لە ئاکامی هێرشەکاندا، 36 بنکە، حەشارگە، کۆگای چەک و تەقەمەنی لەناوبران.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا کە بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانیان بۆ سەر ئامانجەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق.
لەم میانەدا دوێنێ فڕۆکە جەنگییەکان ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە قەندیل، سینات، هەفتانین، گارە، مەتینا، ئاڤەشین، باسیان، زاپ و خواکورک ئەنجام دا و ٣٦ ئامانجیان پێکا کە بریتی بوون لە بنکە، حەشارگە، کۆگای چەک و تەقەمەنی.